Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
104:1
ويل لكل همزة لمزة ١
وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ ١
وَيۡلٞ
لِّكُلِّ
هُمَزَةٖ
لُّمَزَةٍ
١
Woe to every backbiter, slanderer,
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
سوورەتی (هومەزە) (واتە: توانج دان و گاڵتە كردن بە خەڵكى) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (هومەزە) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (هومەزە) (٩) نۆ ئایەتە. ٣- سورەتى (هومەزە) زنجیرەى سەدو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (هومەزە) لە دواى سورەتى (قیامە) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى سورەتى (هومەزە)، بەشێوەیەكى سەرەكى باس لەو كەسانە دەكات كە عەیب و عارو ناوو ناتۆرە لە خەڵكى دەنێن و غەیبەتى خەڵكى دەكەن و بەشێوەیەكى كەم وسوك باسی خەڵكى دەكەن و دەكەونە باسكردنى كەسایەتى خەڵكى و تانەدان لێی، جا ئەم تانەدانە جارى واهەیە قسەى پێ دەڵێت، یان بە كەم باسی دەكات، یان ئەوەتا گاڵتەى پێ دەكات. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تانەو تەشەرو توانجدان لە خەڵكى [ وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ (١) ] (وَيْلٌ) واتە: تیاچوون و لەناوچوون و سزای سەختى دۆزەخ بۆ هەموو كەسێك كە (هومەزە) و (لومەزە) بێ, (هُمَزَةٍ) واتە: ڕووبەڕوو بە قسە تانەو تەشەر لە خەڵكى دەدات و گاڵتەو سووكایەتیان پێ ئەكات, یاخود وتراوە: بە زمان و دەست و چاو بە ئاماژە گاڵتە بە خەڵكى ئەكات, (لُمَزَةٍ) واتە: بە كردەوە سووكایەتی و گاڵتە بە خەڵكی دەكات, یاخود لە پاشملە كاتێك كە ڕۆیی لە دواوە تانەو تەشەری لێ ئەدات و گاڵتەی پێ ئەكات, یاخود (هُمَزَةٍ) و (لُمَزَةٍ) واتە: ئەوانەی كە تانەو تەشەر لە خەڵكى ئەدەن و كەموكوڕییان لێ ئەدۆزنەوەو ڕەخنەو توانجیان لێ ئەدەن, جا هەڕەشە بۆ ئەو كەسانەی كە سووكایەتی و گاڵتە بە خەڵكى ئەكەن جا ڕووبەڕوو بێ یان لە پاشملە بێ یان ئەگەر بە دەست بێ ئەگەر بەدەم بێ ئەگەر بەچاو بێ ئەگەر بەئاماژەو ئیشارەت كردن بێ ئیتر بەهەر شێوازێك بێ گاڵتەو سووكایەتی كردن بە خەڵكى و توانج دان لێیان حەرامە .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links

Ayatul Kursi

Yaseen

Al Mulk

Ar-Rahman

Al Waqi'ah

Al Kahf

Al Muzzammil

SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved