Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Ma'un
7
107:7
ويمنعون الماعون ٧
وَيَمْنَعُونَ ٱلْمَاعُونَ ٧
وَيَمۡنَعُونَ
ٱلۡمَاعُونَ
٧
and refuse to give ˹even the simplest˺ aid.
1
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
[
وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ (٧)
] ئەو كەسانەی كە مەنعی ماعون ئەكەن, ماعون بە مانای زەكات دێت، واتە: ئەو زەكاتەی كە خوای گەورە پێویستی كردووە لە ماڵیاندا قەدەغەی ئەكەن و نایدەن, وە بەمانای ئەو شتانەیش دێت لە شتومەك و پێویستییەكانی ماڵ كە هەموو ماڵێك ئەو شتانەی نییە لە ماڵە هاوسێكەی داوا ئەكات كە بیداتێ لە قاپ و مەنجەڵ و دۆلكەو تەرازو و خاكەناس و پاچ و قازمەو ئەو شتانە ئەم مەنعی خەڵكی ئەكات، واتە: نە ئەوەتا عیبادەتی خوای گەورە بە جوانی بكات كە نوێژەكەیە، وە نە ئەوەتا چاكە لەگەڵ دروستكراوانی خوای گەورەدا بكات بەوەی ئەو شتانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیووە بیدات بە خەڵكی بە خواستن كە بیبەن ئیشەكەی خۆیانی پێ جێبەجێ بكەن وە دواتر بۆیان بهێننەوە, كە سەحابە (خوایان لێ ڕازی بێ) بەم شێوازە ئەم دوو تەفسیرەیان بۆ (ماعون) كردووە، واتە: مرۆڤ ئەگەر ماڵی هەبوو ئەبێ زەكاتی ماڵەكەی بدات، وە ئەگەر ئەو شتە زیادانەیشی لەماڵدا بوو وە خەڵك پێویستی پێی بوو قەدەغەو بەرهەڵستی خەڵكى نەكات, بەڵكو بەخەڵكی بدات تا سوودی لێ ببینن، بەڵام ئەگەر خەڵكى نەیانگەڕاندەوەو فەوتاندیان ئەوا دروستە نەیانداتێ، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (ماعون) والحمد لله.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close