Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
An-Nasr
1
110:1
اذا جا‌ء نصر الله والفتح ١
إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ ١
إِذَا
جَآءَ
نَصۡرُ
ٱللَّهِ
وَٱلۡفَتۡحُ
١
When Allah’s ˹ultimate˺ help comes and the victory ˹over Mecca is achieved˺,
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سووره‌تی (نه‌صر) (واته: سه‌ركه‌وتن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه له حه‌جى ماڵئاوایی دابه‌زى و (٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [
إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (١)
] (ابن عه‌باس) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رمووێ: دوا سووره‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی ئه‌م سووره‌ته‌یه سوره‌تى نه‌صر (نه‌ك ئایه‌ت سووره‌ت) (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) كه له حه‌جی ماڵئاوایی له ناوه‌ڕاستی (أیام التشریق) دابه‌زیه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- له (حجة الوداع) دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بووه له‌سه‌ر (قه‌سواء) بووه وتاری بۆ داون . دیسانه‌وه (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: ئیمامی عومه‌ر ده‌یبردمه ناو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی (به‌در)ه‌وه، هه‌ندێكیان شت له‌دڵیاندا دروست بوو وتیان: بۆچی ئه‌م گه‌نجه دێنێته ناو ئێمه خۆ ئێمه‌ش منداڵمان هه‌یه، ئیمامی عومه‌ر زانی شتێكی وا له‌دڵیاندا دروست بووه ڕۆژێك هه‌موویانی بانگ كرد‌و منیشی بانگ كرد زانیم بۆ شتێك با‌نگم ئه‌كات، پێى وتن: ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) چی ده‌ڵێن؟ هه‌ندێك له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانى به‌در وتیان: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كاتێك كه سه‌ری خستین و فه‌تحی بۆ كردین حه‌مدو سه‌ناو ستایشی بكه‌ین وه داوای لێ خۆشبوونى لێ بكه‌ین، وه هه‌ندێكیان هیچیان نه‌ووت، فه‌رمووی: ئه‌ی (ابن عه‌باس) تۆش وا ئه‌ڵێی؟ وتم: نه‌خێر، وتی: ئه‌ی تۆ چی ئه‌ڵێی تۆ چۆن ته‌فسیری ئه‌كه‌ی؟ وتم: ئه‌وه ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوایه -
صلی الله علیه وسلم
- خوای گه‌وره پێی فه‌رمووه كه كاتی مردنت نزیك بۆته‌وه بۆیه فه‌رمووی: (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌جه‌لی تۆیه كاتێك كه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌و فه‌تحی مه‌ككه هات، واته: ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌رك و كاره‌كانت كۆتایی پێهاتووه، هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- به پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ڕاگه‌یه‌ندرا، ئیمامی عومه‌ریش فه‌رمووی: منیش هه‌روا لێی تێگه‌یشتووم كه مه‌به‌ست پێی ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ -
صلی الله علیه وسلم
- وه هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ -
صلی الله علیه وسلم
-.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close