Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Ikhlas
4
112:4
ولم يكن له كفوا احد ٤
وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدٌۢ ٤
وَلَمۡ
يَكُن
لَّهُۥ
كُفُوًا
أَحَدُۢ
٤
And there is none comparable to Him.”
1
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
[
وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (٤)
] وه خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی نیه‌و هیچ له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له خوای گه‌وره ناچن نه مناڵی هه‌یه نه دایكی هه‌یه نه باوكی هه‌یه نه خێزانی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسا كوڕی خوایه، موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه ئه‌وانه هه‌مووی بێ بنه‌مایه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره ئارامگر نیه كه ئازار‌و ئه‌و قسه خراپانه ئه‌بیستێ له كافرانه‌وه كه مناڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن خوای گه‌وره هێشتا ڕزقیان ئه‌دات وه له‌شیان ساغ ئه‌كات)، واته: یه‌كسه‌ر تۆڵه‌یان لێ ناسه‌نێ، وه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رمووێ: (مرۆڤ به‌درۆم ئه‌زانێ وه بۆی نه‌بووه ئه‌و شته بكات، وه جوێنم پێ ئه‌دا وه بۆی نه‌بووه ئه‌وه بكات جوێنم پێ بدا، به‌درۆ زانینی مرۆڤ بۆ من ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه بێباوه‌ڕن ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره ناتوانێ ئێمه زیندوو بكاته‌وه له دوای مردن زیندوو بوونه‌وه‌و دروستكردنه‌وه نیه ئه‌وه به‌درۆ زانینی خوای گه‌وره‌یه كه ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا دروستم كردووه ئاسانتره له‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ زیندووی بكه‌مه‌وه، ئه‌فه‌رمووێ: جوێن دانی مرۆڤیش به من ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێ: خوا منداڵی هه‌یه، وه ئه‌فه‌رمووێ: من تاك و ته‌نهام وه صه‌مه‌دم كه‌سم لێ نه‌بووه له كه‌س نه‌بوومه وه كه‌سیش هاوشێوه‌ی من نیه)، والله أعلم.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close