Say, ˹O Prophet,˺ “I am only a man like you, ˹but˺ it has been revealed to me that your God is only One God. So whoever hopes for the meeting with their Lord, let them do good deeds and associate none in the worship of their Lord.”
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
[ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من ته‌نها وه‌ك ئێوه مرۆڤێكم فریشته نیم یان خوا نیم [ يُوحَى إِلَيَّ ] جیاوازیه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌حیم بۆ دێت و كراوم به پێغه‌مبه‌ر [ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه په‌یامی منیش ئه‌وه‌یه كه په‌رستراو و خوای ئێوه ته‌نها یه‌ك خوایه‌كه‌و شه‌ریكی نیه‌و تاك و ته‌نهایه [ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك به ئومێدی گه‌یشتنه به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت به سه‌ری به‌رزو به ڕووی سپی كه باوه‌ڕدارانن [ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا ] با له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (واته: له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا (١١٠) ] وه له كاتی عیباده‌ت كردن بۆ په‌روه‌ردگاری هیچ كه‌سێك نه‌كاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره، (واته: بۆ ڕیای نه‌بێت و به ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه كرده‌وه‌كانی بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدات) ئه‌م ئایه‌ته هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌ى كۆكردۆته‌وه، والله أعلم .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel