“We only descend by the command of your Lord. To Him belongs whatever is before us, and whatever is behind us, and everything in between. And your Lord is never forgetful.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
[ وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - به جبریلى فه‌رموو: چى رێگریت ده‌كات و بۆ له‌وه زیاتر سه‌ردانمان ناكه‌یت؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: جبریل ئه‌فه‌رمووێ: وه ئێمه به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگار نه‌بێ ناتوانین دابه‌زین و بێین بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - [ لَهُ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَلِكَ ] وه له پێش و پاشی خۆمانه‌وه وه له‌و نێوانه‌یشه‌وه به ئه‌مری خوای گه‌وره دائه‌به‌زین، یاخود بۆ كارى دونیا‌و قیامه‌ت و نێوانیشیان به فه‌رمانى خواى گه‌وره داده‌به‌زین [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا (٦٤) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره حه‌ڵاڵى كردووه ئه‌وه حه‌ڵاڵه، وه ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره حه‌رامى كردووه ئه‌وه حه‌رامه، وه ئه‌وه‌یشى لێى بێده‌نگ بووه ئه‌وه لێى بوراوه‌و له خواى گه‌وره‌ى وه‌ربگرن، چونكه خواى گه‌وره هیچ شتێك له بیر ناكات) پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: كه جبریل ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه ئێمه دوابكه‌وین یان وه‌حی له تۆ دوابكه‌وێ ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره تۆی له‌بیر كردبێ، نه‌خێر خوای گه‌وره هیچ شتێك له‌بیر ناكات.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel