Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Taha
5
20:5
الرحمان على العرش استوى ٥
ٱلرَّحْمَـٰنُ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱسْتَوَىٰ ٥
ٱلرَّحۡمَٰنُ
عَلَى
ٱلۡعَرۡشِ
ٱسۡتَوَىٰ
٥
the Most Compassionate, ˹Who is˺ established on the Throne.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [
الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى (٥)
] خواى گه‌وره به‌رزو بڵند بوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه له‌قورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده ده‌بێت پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نونه) ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره فه‌رمووى: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close