Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Fath
18
48:18
۞ لقد رضي الله عن المومنين اذ يبايعونك تحت الشجرة فعلم ما في قلوبهم فانزل السكينة عليهم واثابهم فتحا قريبا ١٨
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَـٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا ١٨
۞ لَّقَدۡ
رَضِيَ
ٱللَّهُ
عَنِ
ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
إِذۡ
يُبَايِعُونَكَ
تَحۡتَ
ٱلشَّجَرَةِ
فَعَلِمَ
مَا
فِي
قُلُوبِهِمۡ
فَأَنزَلَ
ٱلسَّكِينَةَ
عَلَيۡهِمۡ
وَأَثَٰبَهُمۡ
فَتۡحٗا
قَرِيبٗا
١٨
Indeed, Allah was pleased with the believers when they pledged allegiance to you ˹O Prophet˺ under the tree. He knew what was in their hearts, so He sent down serenity upon them and rewarded them with a victory at hand,
1
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
{موژده دانى به‌هه‌شت به هه‌زارو چوارسه‌د صه‌حابه } [
لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ
] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- به دڵنیایی خوای گه‌وره ڕازی بوو له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له ژێر ئه‌و داره‌دا به‌یعه‌ت به تۆ ئه‌ده‌ن له حوده‌یبیه كه ژماره‌یان هه‌زارو چوار سه‌د یان هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووى: (ئه‌وانه‌ى له ژێر ئه‌و داره به‌یعه‌تیاندا هیچ كه‌سێكیان ناچنه دۆزه‌خه‌وه) به‌یعه‌ته‌كه بۆ تۆڵه سه‌ندن بوو بۆ خوێنى ئیمامى عوسمان كه پڕوپاگه‌نده بڵاو بوه‌وه كه كوژراوه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ناردى بۆ مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قوڕه‌یش بكات تا رێگایان بده‌ن بچنه مه‌ككه‌وه‌و عومره بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان رێگایان نه‌داو دواتر رێككه‌وتننامه‌ى (حوده‌یبیه) كرا، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ده‌ستێكى خسته ناو ده‌سته‌كه‌ى تر‌ى و فه‌رمووى: (خوایه عوسمان بۆ پێویستى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- رۆیشتووه) ده‌ستى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- بۆ عوسمان باشتر بوو له ده‌ستى ئه‌وان بۆ خۆیان، (سه‌عیدى كوڕى موسه‌ییب) ده‌فه‌رمێت: باوكم له‌و كه‌سانه بوو كه له ژێر ئه‌و داره به‌یعه‌تى به پێغه‌مبه‌ری خوادا -
صلی الله علیه وسلم
- ، باوكم فه‌رمووى: ساڵى دواتر رۆیشتینه‌وه بۆ حوده‌یبیه له بیرمان كرد و نه‌مانزانى كام داره بوو، سه‌عید فه‌رمووى: هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- له یادیان چوو نه‌یانزانى كام داره‌یه ئێستا ئێوه ده‌یزانن!؟ (خواى گه‌وره له بیرى بردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى نه‌چنه سه‌رى و نه‌یپه‌رستن، كه ئه‌و داره دروست نه‌بێت بپه‌رسترێت و بچیته سه‌رى دار‌و به‌ردى تر چۆن دروسته!!؟) {شایه‌تى دانى خواى گه‌وره بۆ صه‌حابه} [
فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ
] خوای گه‌وره زانی چی له دڵیان‌دا هه‌یه له ڕاستگۆیی و به ئه‌مه‌كى و گوێڕایه‌ڵى و دامه‌زراوی [
فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ
] خوای گه‌وره‌ش هێمنی و ئارامی دابه‌زانده سه‌ر دڵیان [
وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا (١٨)
] وه دواتریش پاداشتی دانه‌وه به فه‌تحێكی نزیك كه فه‌تحی خه‌یبه‌رو فه‌تحی مه‌ككه‌و شوێنه‌كانى تر بوو.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close