Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Ma'idah
103
5:103
ما جعل الله من بحيرة ولا سايبة ولا وصيلة ولا حام ولاكن الذين كفروا يفترون على الله الكذب واكثرهم لا يعقلون ١٠٣
مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٍۢ وَلَا سَآئِبَةٍۢ وَلَا وَصِيلَةٍۢ وَلَا حَامٍۢ ۙ وَلَـٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ١٠٣
مَا
جَعَلَ
ٱللَّهُ
مِنۢ
بَحِيرَةٖ
وَلَا
سَآئِبَةٖ
وَلَا
وَصِيلَةٖ
وَلَا
حَامٖ
وَلَٰكِنَّ
ٱلَّذِينَ
كَفَرُواْ
يَفۡتَرُونَ
عَلَى
ٱللَّهِ
ٱلۡكَذِبَۖ
وَأَكۡثَرُهُمۡ
لَا
يَعۡقِلُونَ
١٠٣
Allah has never ordained the ˹so-called˺ baḥîrah, sâ'ibah, waṣîlah, and ḥâm camels.
1
But the disbelievers
2
just fabricate lies about Allah, and most of them lack understanding.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
{داب‌و نەریتی سەردەمی نەفامی} [
مَا جَعَلَ اللَّهُ مِنْ بَحِيرَةٍ
] خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كردبوو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاژه‌ڵانه خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كردووه (بَحِيرَةٍ) وشترێك بوو كه گوێیان له‌ت ئه‌كرد وه شیره‌كه‌یان بۆ تاغوته‌كان دائه‌ناو هیچ كه‌سێك نه‌ئه‌بوایه بیدۆشیایه، وه گوێ له‌ت كردنه‌كه‌ی نیشانه بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته [
وَلَا سَائِبَةٍ
] وه سائیبه‌ش دیسان وشترێك بووه كه‌سێك ئه‌یكرده نه‌زر ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له‌م نه‌خۆشییه چاكی كردمه‌وه یان گه‌یاندمییه‌وه ماڵ خۆم ئه‌وه به‌ره‌ڵا ئه‌كرێ له هه‌ر له‌وه‌ڕێك بخوات و له هه‌ر ئاوێك بخواته‌وه‌نابێت رێگرى لێبكرێت و نابێ هیچ كه‌سێك سواری بێ و باربكرێت [
وَلَا وَصِيلَةٍ
] وه خوای گه‌وره وه‌صیله‌یشی دانه‌ناوه ئاژه‌ڵێك بووه كه ئه‌گه‌ر وه‌چه‌كه‌ی مێ بوایه‌و مێ له دوای مێی بهێنایه ئه‌وه بۆ خۆیان بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێر بوایه ئه‌وه دایان ئه‌نا بۆ خواكانیان و له خۆیانیان حه‌رام ئه‌كرد [
وَلَا حَامٍ
] حامیش ئه‌گه‌ر نێره‌ی ئاژه‌ڵێك له ده پشتی هه‌ر مێ بهاتایه ئیتر ئه‌یانووت: ئه‌مه پشتی پارێزراوه‌و نابێ هیچ كه‌سێك سواری ببێ وه نه‌ئه‌بوایه قه‌ده‌غه بكرایه له هه‌ر له‌وه‌ڕو ئاوێك كه خۆی بچووایه‌ته سه‌ری، وه به‌چه‌ند شێوازێكى تریش ته‌فسیر كراون، وه ئه‌مانه خۆیان دایان هێنابوو خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كرد بوو له‌سه‌ریان [
وَلَكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ
] به‌ڵام كافران درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م شتانه‌ى دانا‌و دینى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رى گۆڕى (عه‌مرى كوڕى لوحه‌ى) بوو كه له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ بینیم ریخۆڵه‌ى راده‌كێشا [
وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٠٣)
] وه زۆربه‌یان عه‌قڵیان به‌م شتانه‌دا ناشكێت ئه‌مانه كه خۆیان له خۆیانیان حه‌رام كردووه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close