˹Yet˺ they said, “O Moses! ˹Still˺ we will never enter as long as they remain there. So go—both you and your Lord—and fight; we are staying right here!”
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
[ قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا أَبَدًا مَا دَامُوا فِيهَا فَاذْهَبْ أَنْتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ (٢٤) ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه هه‌رگیز ناچینه ناو قودسه‌وه تا ئه‌وان له‌و شاره‌دا بن، تۆ خۆت و خواكهت بڕۆن كوشتار بكه‌ن ئێمه‌ش لێره دائه‌نیشین و ئه‌م جێگایه به‌جێ ناهێلین و شه‌ڕو كوشتاری ئه‌وان به ئێمه ناكرێ، ئه‌مه له ترس و تێكشكاندن و سه‌رپێچى و عینادیدا وایان وت، به‌ڵام هاوه‌ڵان له غه‌زاى (به‌در) وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه وه‌ك به‌نى ئیسرائیل ناڵێین تۆ خۆت و خواكهت بڕۆن كوشتار بكه‌ن و ئێمه لێره داده‌نیشین به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پێشمان بكه‌ویت بۆ ناو ده‌ریا شوێنت ده‌كه‌وین و به دواتدا دێین و له پێش و پاش و لاى راست و چه‌پت كوشتار ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌رى خوایش- صلى الله عليه وسلم - رووى پیرۆزى گه‌شایه‌وه‌و پێى خۆش بوو.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel