O believers! Indeed, some of your spouses and children are enemies to you,1 so beware of them. But if you pardon, overlook, and forgive ˹their faults˺, then Allah is truly All-Forgiving, Most Merciful.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
هەندێك ژن و منداڵ دوژمنن!
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ] ئەی باوەڕداران لەناو خێزانەكان و مناڵەكانتاندا كەسانێك هەن كە دوژمنی ئێوەن لەبەر ئەوەی ڕێگریتان لێ ئەكەن لە خێرو چاكە، یان تووشی تاوانتان ئەكەن جا ئاگاداریان بن و لەو شتانەدا بە قسەیان مەكەن.
لێخۆشبوو بن خوا لێتان خۆش دەبێت
[ وَإِنْ تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا ] بەڵام ئەگەر ئێوە لێبووردەو لێخۆشبوو بن و لێیان خۆش بن و لۆمەیان نەكەن [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤) ] ئەوە بە دڵنیایی خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و بەبەزەییە، (ئیبنو عەبباس) دەفەرمێت: ئەم ئایەتە لەسەر پیاوانێك دابەزى كە لە مەككە موسڵمان بوون، ویستیان كۆچ بكەن بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خێزان و منداڵەكانیان رێگایان نەدان، دواتر كاتێك هاتن بینیان خەڵكى لە دین شارەزا بوونە ویستیان سزاى خێزان و منداڵەكانیان بدەن خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد).
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel