Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
66:1
يا ايها النبي لم تحرم ما احل الله لك تبتغي مرضات ازواجك والله غفور رحيم ١
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِى مَرْضَاتَ أَزْوَٰجِكَ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ١
يَٰٓأَيُّهَا
ٱلنَّبِيُّ
لِمَ
تُحَرِّمُ
مَآ
أَحَلَّ
ٱللَّهُ
لَكَۖ
تَبۡتَغِي
مَرۡضَاتَ
أَزۡوَٰجِكَۚ
وَٱللَّهُ
غَفُورٞ
رَّحِيمٞ
١
O Prophet! Why do you prohibit ˹yourself˺ from what Allah has made lawful to you, seeking to please your wives? And Allah is All-Forgiving, Most Merciful.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
سوورەتی (تەحریم) (واتە: حەرامكردن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەحریم) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەحریم) (١٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەحریم) زنجیرەى شەست و شەشەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەحریم) لە دواى سورەتى (حوجورات) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (تەحریم) كۆمەڵێك تەوەرو باس دەگرێتە خۆی كە پەیوەستن بە بابەتە تەشریعییەكانەوە، وە تەوەرى سەرەكى لەو سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە چارەسەر كردنى هەندێ حوكم و باسی پەیوەست بە ماڵی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و دایكانى باوەڕداران كە خێزانەكانى پێغەمبەرن رەزاى خواى گەورەیان لێ بێت، ئەمەش بۆ رێكخستن و پێكهێنانى خێزان و ماڵێكى تۆكمەو توندوتۆڵی موسڵمانان و نیشاندانى نمونەیەكى تەواو و بێ كەموكووڕى لە خێزانێكى دڵشاد و بەختەوەرو دوور لەگرفت و كێشەو دووبەرەكى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ حەڵاڵ لە خۆتان حەرام مەكەن [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتانێك لەسەر خۆت حەرام دەكەی كە خوای گەورە بۆى حەڵال كردووى مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە، كاری وا مەكە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو بەبەزەییە, هۆی هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەلای (زەینەب)ی خێزانی هەنگوینی خوارد (عائیشەو حەفصە)ی خێزانی ڕێك كەوتن كە ئەگەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم هاتە لامان ئەڵێین: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆنی دەمت دێت لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی ناخۆش بووە دەمی بۆنی ناخۆشی لێ بێت، كاتێك كە چووە لایان هەر یەك لەوان ئەوەیان پێ وت، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هەنگوینی لەسەر خۆی حەرام كرد خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد), ڕیوایەتێكی تر كە ئەویش هەر صەحیحە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ جارییەكەی كە (ماریەی قیبتی) بووە دایكی ئیبراهیمی كوڕی لە ماڵی (حەفصە)دا كۆبۆتەوە (حەفصە)یش (غیرە) گرتوویەتی پێی ناخۆش بووەو وتوویەتی: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە ماڵی من و لە ڕۆژی من و لە سرەی مندا؟! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم (ماریەی قیبتی) لە خۆی حەرام كردووە, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتێك لەسەر خۆت حەرام ئەكەی كە خوا بۆی حەڵال كردووى, مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە, وە كەفارەتی بۆی داناوە كە ئەفەرمووێ:
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links

Ayatul Kursi

Yaseen

Al Mulk

Ar-Rahman

Al Waqi'ah

Al Kahf

Al Muzzammil

SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved