˹He is the One˺ Who created seven heavens, one above the other. You will never see any imperfection in the creation of the Most Compassionate.1 So look again: do you see any flaws?
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Related Verses
[ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه چین له‌سه‌ر چین (كه هه‌موویان پێكه‌وه نه‌لكاون به‌ڵكو لیك جیاوازن و كه‌لێن له نێوانیاندا هه‌یه‌و نێوانیان بۆشه وه‌كو له فه‌رمووده‌ى ئیسرا‌و میعراجدا هاتووه) [ مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ ] نابینی له دروستكراوی خوای گه‌وره‌دا هیچ جیاوازی و كه‌موكوڕی و نوقستانی و گێڕی و پێچه‌وانه‌یه‌ك هه‌بێ به‌ڵكو ڕێك و ڕاستن [ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (٣) ] وه جار له دوای جار چاوت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان بكه‌و تێبڕوانه بزانه ئایا هیچ كون و كه‌له‌به‌رو كه‌لێن و كه‌موكوڕی و نوقستانیه‌ك ئه‌بینی، واته: هیچ شتێك نابینی خوای گه‌وره له‌وپه‌ڕی جوانی و ڕێكی و ته‌واویدا دروستی كردووه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel