Those to whom We gave the Scripture recognize him ˹to be a true prophet˺ as they recognize their own children. Those who have ruined themselves will never believe.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
{ئەهلی كتاب پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - دەناسن وەكو منداڵەكانی خۆیان}
[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابمان پێ به‌خشیوون وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل ده‌زانن كه كه‌عبه قیبله‌یه‌و هیچ گومانێكیان تێیدا نیه، یان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ناسن هه‌روه‌كو چۆن منداڵه‌كانى خۆیان ده‌ناسن، وه چۆن گومانیان له منداڵه‌كانی خۆیاندا نیه ئاواش گومانیان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌زانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - چونكه پێغه‌مبه‌رانیان له كتابه‌كانیاندا باسى هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئوممه‌ته‌كانیان كردووه‌و سیفاته‌كانی و شاره‌كه‌ى و شوێنى كۆچكردنه‌كه‌یان باس كردووه، كه (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ى زاناى جوله‌كه موسڵمان بوو (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره وا ده‌فه‌رمێت ئایا ئێوه پێشتریش ده‌تانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوایه؟ وتى: به‌ڵێ چۆن ده‌مانزانى ئه‌مه منداڵى خۆمانه ئاوایش ده‌مانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خوایه، به‌ڵكو زیاتریش له منداڵى خۆمان چونكه گومانمان هه‌بووه له منداڵى خۆمان به‌ڵام گومانمان نه‌بووه له پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد- صلى الله عليه وسلم - [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٠) ] كافران كه خۆیان دۆڕاندووه به عینادی كردن و ئیمان نه‌هێنانیان ئه‌مانه ئیمان ناهێنن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel