Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Buruj
10
85:10
ان الذين فتنوا المومنين والمومنات ثم لم يتوبوا فلهم عذاب جهنم ولهم عذاب الحريق ١٠
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُوا۟ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا۟ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ ٱلْحَرِيقِ ١٠
إِنَّ
ٱلَّذِينَ
فَتَنُواْ
ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ
ثُمَّ
لَمۡ
يَتُوبُواْ
فَلَهُمۡ
عَذَابُ
جَهَنَّمَ
وَلَهُمۡ
عَذَابُ
ٱلۡحَرِيقِ
١٠
Those who persecute the believing men and women and then do not repent will certainly suffer the punishment of Hell and the torment of burning.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
خواى گەورە بانگى كافران دەكات بۆ تەوبە كردن [
إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا
] ئەو كەسانەی كە باوەڕدارانیان تاقیكردەوەو سووتاندیانن بە ئاگر وە پاشان تەوبەشیان نەكردو پەشیمان نەبوون لەو كارەیان كە باوەڕدارانیان سووتاند وتیان: یان ئەبێ بگەڕێنەوە بۆ پەرستنی پاشا یان ئەوەتا ئەتانسووتێنین هەڵبژاردەیەكی تریان پێ نەدان پاشان تەوبەیان نەكرد, (حەسەنی بەسری) ئەفەرمووێ: (تەماشای ئەم كەرەم و جودو ڕەحم و بەزەیی و ڕێزەی خوای گەورە بكەن ئەوان دۆستانی خوای گەورە ئەسووتێنن بە ئاگر, خوای گەورە بانگیان ئەكات و ئەفەرمووێ: وەرن تەوبە بكەن بۆ ئەوەی لێتان خۆش بم بەڵام ئەوان تەوبەیان نەكرد!!) [
فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ
] ئەمانە ئاگری دۆزەخیان بۆ هەیە، لەناو دۆزەخدا خوای گەورە تۆڵەیان لێ ئەسەنێ و بە ئاگری دۆزەخ ئەیانسووتێنێ [
وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ (١٠)
] سەرەڕای ئەوە سزایەكی سووتێنەری تریشیان بۆ هەیە لەبەر ئەوەی سزای خوای گەورە هاوشێوەی كردەوەی مرۆڤە, لە دونیا ئەمان باوەڕدارانیان سووتاند خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت لە ئاگری جەهەننەمدا ئەیانسووتێنێ .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close