Sign in
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
🚀 Join our Ramadan Challenge!
Learn more
Sign in
Sign in
Al-Qadr
5
97:5
سلام هي حتى مطلع الفجر ٥
سَلَـٰمٌ هِىَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ ٱلْفَجْرِ ٥
سَلَٰمٌ
هِيَ
حَتَّىٰ
مَطۡلَعِ
ٱلۡفَجۡرِ
٥
It is all peace until the break of dawn.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
نیشانەكانى شەوى قەدر [
سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ (٥)
] ئەو شەوە سەلامەت و هێمن و ئارامەو شەیتانەكان ناتوانن هیچ خراپەیەكی تیادا ئەنجام بدەن، یان ئازاری هیچ كەسێك بدەن, یاخود وتراوە: مەلائیكەتەكان لە شەوی قەدردا سڵاو لە ئەهلی مزگەوتەكان ئەكەن تا دەركەوتنى فەجرو بانگی بەیانی، نیشانەی شەوی قەدریش ئەوەی كە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم باسی كردووە شەوێكی سافە نە ساردەو نە گەرمە، وە لەو شەوەدا هیچ نەیزەكێك تێناگیرێت تا بەیانى، وە خۆریش كە بەیانییەكەی هەڵدێ سوورو لاوازە وەكو مانگ وایە هیچ تیشكێكی نییە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە شەوی قەدرە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ویستی شەوى قەدر دیارى بكات و پێیان بڵێ بەڵام دوو كەس كێشەو ناكۆكی كەوتە نێوانیانەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە ئیزنی خوای گەورە لەبیری كرد، حیكمەتەكەش ئەوەیە كە تۆ هەموو ئەو دە شەوە دابنیشی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خۆی ئەو دە شەوەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان دەمەیاوە، بەڵكو ئیعتیكافی ئەكردو ئەم دە شەو و دە ڕۆژە لە مزگەوتدا ئەمایەوەو نەئەهاتە دەرەوەو عیبادەتی خوای گەورەی ئەكرد, وە سوننەتیشە لەو شەوەدا ئەم دوعایە زۆر بكەی: (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفْوٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي) وەكو عائیشە پرسیاری لە پێغەمبەر كرد صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەم دوعایە زۆر بكە: خوایە تۆ عەفو و لێبووردەی و لێبووردەیت خۆش ئەوێ خوایە لێمان ببوورە خوایە لێمان خۆش ببە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (قەدر) والحمد لله.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close