They swear by Allah to you ˹believers˺ in order to please you, while it is the pleasure of Allah and His Messenger they should seek, if they are ˹true˺ believers.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
[ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ ] پیاوێك له مونافیقان ناوى هه‌ندێك له سه‌رانى مونافیقانى هێناو وتى: سوێند به خوا ئه‌مانه ناودارترین و باشترینمانن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى محمد ده‌یڵێ حه‌ق و راست بێت ئه‌وا ئه‌مانه له گوێدرێژ خراپترین، پیاوێك له موسڵمانان گوێى لێ بوو، وتى: والله ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌یڵێت حه‌ق و راسته، وه تۆ له گوێدرێژ خراپترى، پیاوه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ى برد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - بانگى مونافیقه‌كه‌ى كرد‌و پێى فه‌رموو: بۆچى ئه‌و قسه‌یه‌ت كرد؟ ئه‌ویش سوێندى ده‌خوارد به خواى گه‌وره كه واى نه‌وتووه، موسڵمانه‌كه‌یش وتى: خوایه راستى راستگۆ و درۆى درۆزن ئاشكرا بكه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، سوێند ئه‌خۆن بۆ ئێوه به خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕازیتان بكه‌ن [ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَنْ يُرْضُوهُ إِنْ كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٦٢) ] به‌ڵام ئه‌وان خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له خۆیان ڕازی بكه‌ن ئه‌وه زۆر شایه‌نترو باشتر‌و چاكتره بۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستگۆ و ئیماندارن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel