If you question them, they will certainly say, “We were only talking idly and joking around.” Say, “Was it Allah, His revelations, and His Messenger that you ridiculed?”
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
{گاڵتە كردن بە خوا‌و ئایەتەكانی‌و پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - كوفرە}
[ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ] له غه‌زای ته‌بووكدا كه‌سێك له مونافیقان وتی: كه‌سم نه‌بینیوه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م صه‌حابانه كه به‌خه‌می سكیانه‌وه بن، وه له كاتی قسه‌كردندا درۆ بكه‌ن، وه له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ترسنۆك بن، پیاوێك له صه‌حابه فه‌رمووی: درۆت كرد به‌ڵكو تۆ مونافیقی ئه‌بێ هه‌واڵ به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌م، تا ئه‌و گه‌یشته لای پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه كاتێك كه پرسیاریان لێ بكه‌ی بۆچی ئه‌م قسانه‌تان كردووه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - له صه‌حابه‌و له دین ئه‌ده‌ن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ڕێگا دوور بوو ده‌مه‌ته‌قێمان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دووری ڕێگاكه ببڕین وه گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد [ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ (٦٥) ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه شت نه‌ما گاڵته‌ی پێ بكه‌ن ئیلا خوای گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێ - صلى الله عليه وسلم - ئایا ئێوه گاڵته به‌مانه ئه‌كه‌ن؟
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel