There is no blame on the weak, the sick, or those lacking the means ˹if they stay behind˺, as long as they are true to Allah and His Messenger. There is no blame on the good-doers. And Allah is All-Forgiving, Most Merciful.
Tafsirs
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
[ لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَى وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لاوازن وه‌كو ئافره‌ت و مناڵ و پیر، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی به‌رده‌وامیان هه‌یه وه‌كو شه‌ل و كوێر، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌قیرن هیچ شتێكیان نیه كه بیبه‌خشن بۆ غه‌زاو جیهاد كردن ئه‌مانه تاوانیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر دوایش بكه‌ون له جیهاد كردن [ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ] به‌ڵام به‌مه‌رجیك ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری بكه‌ن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێنن و - صلى الله عليه وسلم - ئیش به شه‌ریعه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - وه ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ ده‌رچوون بۆ غه‌زا كردن له پێناو خوای گه‌وره، وه هاوكاری كافران نه‌كه‌ن [ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِنْ سَبِيلٍ ] ئه‌م چاكه‌كارانه كه عوزریان هه‌یه هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سزایان بدات یان لۆمه‌یان بكات لۆمه‌و سزایان له‌سه‌ر نیه [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel