تسجيل الدخول
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
١:١٠٣
والعصر ١
وَٱلْعَصْرِ ١
وَٱلۡعَصۡرِ
١
تفاسير
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
سوورەتی (عەسر) (واتە: سەردەم و زەمانە) ‎‎‏پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (عەسر) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەسر) (٣) سێ ئایەتە. ٣- سورەتى (عەسر) زنجیرەى سەدو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عەسر) لە دواى سورەتى (شەرح) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسی سەرەكى لە سورەتى (عەسر)دا بریتییە لە باسكردنى حاڵی مرۆڤەكان لە رۆژى دواییدا، وە باسكردنى مرۆڤە بەختەوەرەكان لە دوارۆژداو ئەو كەسانەش كە لە دوا رۆژدا دەكەونە ناو ئازارو ناڕەحەتییەكان و زەرەرمەندى دونیاو دوارۆژ دەبن، كە باوەڕ هێنان و ئەنجامدانى كارو كردەوەى چاك و بانگەوازى كردن بۆ لاى دینى خواى گەورەو ئارام گرتن لەسەرى هۆكارى بەختەوەرى و حەسانەوەن لەو رۆژەداو بە پێچەوانەشەوە كە مرۆڤ ئاوا نەبوو ئەوە توشی بە هیلاك چون و زەرەرمەندى دەبێت. فەزڵ و گەورەیی ئەم سورەتە: هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كاتێك كە بگەیشتنایە بە یەكتری لە یەكتر جیا نەئەبوونەوە تا ئەم سوورەتەیان نەخوێندایە, یەكێكیان بەسەر ئەوی تردا سوورەتی عەسری ئەخوێند پاشان سەلامیان لە یەكتری ئەكردو ئەو كاتە یەكتریان بەجێ ئەهێشت و لە یەكتری جیا ئەبوونەوە, لەبەر ئەوەی سوورەتێكی یەكجار گەورەیە, تا ئیمامی شافعی ئەفەرمووێ: (ئەگەر خەڵكی لەم سوورەتە تێبفكرن و تێبڕوانن ئەوە ئەم سوورەتەیان بەسە), لەبەر ئەوەی خوای گەورە باسی ئیمان و كردەوەی چاك و ئامۆژگاری كردنی یەكتری كردووە بە حەق و گەیاندنی دین, وە ئامۆژگاری یەكتری كردن بە سەبر كە دین لەمانەدا كۆبۆتەوە . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْعَصْرِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە عەسر كە مەبەست پێی كاتی نوێژی عەسرە, یاخود وتراوە: مەبەست پێی سەردەم و زەمانەیە ئەمەیان تەواوترە لەبەر ئەوەی هەموو كردەوەكانی مرۆڤ لە چاك و خراپ و هەموو گۆڕانكارییەكان لە سەردەم و زەمانەدا ڕووئەدات بۆیە خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە .
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة