تسجيل الدخول
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
٣:١٠٣
الا الذين امنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ٣
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْحَقِّ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ ٣
إِلَّا
ٱلَّذِينَ
ءَامَنُواْ
وَعَمِلُواْ
ٱلصَّٰلِحَٰتِ
وَتَوَاصَوۡاْ
بِٱلۡحَقِّ
وَتَوَاصَوۡاْ
بِٱلصَّبۡرِ
٣
تفاسير
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
مەرجەكانى سەربەرزى و سەرفرازى [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا ] تەنها كەسانێك نەبێ كە جیاكراونەتەوەو لە زەرەرمەندیدا نین بەڵكو ئەمانە براوەو سەربەرزو سەرفرازن لە دونیاو قیامەتدا ئەوانەی كە ئیمانیان هێناوەو بە تاك و تەنها خوای گەورەیان پەرستووەو یەكخواپەرست بوونەو شەریكیان بۆ خوای گەورە بڕیار نەداوە [ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەی چاكیش ئەوەیە كە لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بێت و بیدعە نەبێ, وە نیەتیشت بەتەنها بۆ خوای گەورە بێت و مەبەستت ڕیاو ڕووبینی نەبێت) [ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ ] وە ئامۆژگاری یەكتری بكەن بە حەق، كە حەقیش بریتییە لە جێبەجێ كردنی گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، وە وازهێنان لەو شتانەی كە خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم حەرامیان كردووە, یاخود ئیمان هێنان بەخواو تەوحیدی خوای گەورە ئەمە حەقە, هەموو ئەو شتانەی كە خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم باسیان كردووەو فەرمانیان پێ كردووە ئەمە حەقە، ئەمانیش ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بەوەی كە ئەو حەقە بگەیەنن [ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (٣) ] وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن كە ئارام بگرن لەسەر گوێڕایەڵى كردنى خواو پێغەمبەرەكەى صلى الله علیه وسلم ، وە ئارام گرتن لەسەر تاوان و سەرپێچی كە مرۆڤ خۆی لێ دوور بگرێ، وە ئارام گرتن لەسەر بەڵاو موسیبەتە بەئێش و ئازارەكان كە مرۆڤ تووشی ئەبێ, یاخود هەر كەسێك ئەو حەقە كە دینی خوای گەورەیە بیگەیەنێ لە پێناویدا تووشی ئازارو ئەشكەنجە ئەبێ وەكو پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم صەحابەكان تووشی بوونە ئەبێ ئەمانیش ئارام بگرن لە كاتێكدا ڕووبەڕووی ئێش و ئازارو ئەشكەنجەو كوشتن و دەربەدەر كردن ئەبنەوە لە پێناو دینەكەی خوای گەورە، وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن كە سەبرو ئارام بگرن لەسەر هەموو ئەو شتانە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (عەسر) والحمد لله.
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة