تسجيل الدخول
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
٢:١٣
الله الذي رفع السماوات بغير عمد ترونها ثم استوى على العرش وسخر الشمس والقمر كل يجري لاجل مسمى يدبر الامر يفصل الايات لعلكم بلقاء ربكم توقنون ٢
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ ٢
ٱللَّهُ
ٱلَّذِي
رَفَعَ
ٱلسَّمَٰوَٰتِ
بِغَيۡرِ
عَمَدٖ
تَرَوۡنَهَاۖ
ثُمَّ
ٱسۡتَوَىٰ
عَلَى
ٱلۡعَرۡشِۖ
وَسَخَّرَ
ٱلشَّمۡسَ
وَٱلۡقَمَرَۖ
كُلّٞ
يَجۡرِي
لِأَجَلٖ
مُّسَمّٗىۚ
يُدَبِّرُ
ٱلۡأَمۡرَ
يُفَصِّلُ
ٱلۡأٓيَٰتِ
لَعَلَّكُم
بِلِقَآءِ
رَبِّكُمۡ
تُوقِنُونَ
٢
تفاسير
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
{خوای گەورە بەرز بووەوە بۆ سەر عەرشی پیرۆزی} [ اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌یه‌ك له‌ ژێره‌وه‌ ڕایگرتبێ كه‌ ئێوه‌یش ده‌یبینن [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه‌ چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه‌، وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ ده‌بێت پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و (نونه‌) ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه‌ خۆرو مانگی ژێربار كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانی [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌ خۆرو مانگ ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یاخود ده‌ڕۆن بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆیان كه‌ ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌یه‌ (كه‌ ده‌فه‌رمێت: ده‌ڕۆن، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆرو مانگ جێگیر نین و ده‌جولێن) [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] خوای گه‌وره‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ هه‌ڵئه‌سووڕێنێ به‌ هه‌ر شێوازێك كه‌ خۆی ویستی لێ بێت [ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ (٢) ] ئایه‌ته‌كانی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌دات به‌ڵكو ئێوه‌ یه‌قینتان هه‌بێ به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا.
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة