تسجيل الدخول
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
🚀 انضم إلى تحدي رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
٣٣:٣٣
وقرن في بيوتكن ولا تبرجن تبرج الجاهلية الاولى واقمن الصلاة واتين الزكاة واطعن الله ورسوله انما يريد الله ليذهب عنكم الرجس اهل البيت ويطهركم تطهيرا ٣٣
وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًۭا ٣٣
وَقَرۡنَ
فِي
بُيُوتِكُنَّ
وَلَا
تَبَرَّجۡنَ
تَبَرُّجَ
ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ
ٱلۡأُولَىٰۖ
وَأَقِمۡنَ
ٱلصَّلَوٰةَ
وَءَاتِينَ
ٱلزَّكَوٰةَ
وَأَطِعۡنَ
ٱللَّهَ
وَرَسُولَهُۥٓۚ
إِنَّمَا
يُرِيدُ
ٱللَّهُ
لِيُذۡهِبَ
عَنكُمُ
ٱلرِّجۡسَ
أَهۡلَ
ٱلۡبَيۡتِ
وَيُطَهِّرَكُمۡ
تَطۡهِيرٗا
٣٣
تفاسير
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
{سفوری‌و دەرخستنی جوانی بۆ پیاوانی نامەحرەم پیشەی ئافرەتانی سەردەمی نەزانی‌و نەفامی بووە!} [ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ ] وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیرو نیشته‌جێ بن و بۆ جگه‌ له‌ پێویستى مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره‌ ئافره‌ت له‌ ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت [ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] وه‌ وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن، (كه‌واته‌ سفورى و خۆدانه‌پۆشین و ده‌رخستنى جوانى پێشكه‌وتن نیه‌ به‌ڵكو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى بووه‌ له‌ پێش ئیسلامدا) [ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ ] وه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌ روكن و واجبات و خشوعه‌وه‌ [ وَآتِينَ الزَّكَاةَ ] وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن {خانەوادەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن؟} [ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (٣٣) ] ئه‌ی خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ هه‌ر شتێك كه‌ خراپه‌و تاوان بێ له‌ ئێوه‌ی دوور بخاته‌وه‌ وه‌ به‌ ته‌واوی پاكتان بكاته‌وه‌ له‌ هه‌موو تاوان و پیسی و خراپه‌كاریه‌ك، مه‌به‌ست پێی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئال وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى)، چونكه‌ ئایه‌ته‌كانى پێشترو دواتریش هه‌ر باسی ئه‌وانه‌، وه‌ (عیكریمه‌) له‌ بازاڕدا بانگى ده‌كردو ده‌یووت: ئه‌م ئایه‌ته‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه‌، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وان مه‌به‌ست نین، چونكه‌ عائیشه‌ ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌یانیانێكى له‌ ماڵ ده‌رچوو پۆشاكێكى له‌به‌ردا بوو له‌ مووى ره‌ش دروستكرا بوو، (ئیمامى حه‌سه‌ن) هات و خستییه‌ ژێرێوه‌، پاشان (ئیمامى حوسێن) هات و خستییه‌ ژێرێوه‌، پاشان (فاتیمه‌) هات و خستییه‌ ژێرێوه‌، پاشان (ئیمامى عه‌لى) هات و خستییه‌ ژێرێوه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه‌، (كه‌واته‌ خێزانه‌كان و خانه‌واده‌و ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌گرێته‌وه‌)
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة