ای کسانی‌که ایمان آورده‌اید! چیزهای پاکیزه‌ای را که الله برای شما حلال کرده است (بر خود) حرام نکنید، و از حد تجاوز ننمایید، همانا الله متجاوزان را دوست نمی‌دارد.
تفاسیر
درس ها
بازتاب ها
پاسخ‌ها
قیراط
{حەڵاڵەكان لە خۆتان حەرام مەكەن}
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خواردنێك كه پاك و به‌تام و چێژه‌و خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون ئێوه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن بڵێی: ئه‌مه له‌به‌ر زوهدمه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی خواپه‌رستم ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه ناخۆم، كه‌سانێك كه گۆشت خواردن و ژن هێنان و خه‌وتنیان له‌سه‌ر راخه‌ر له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كرد پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئینكارى كرد‌و فه‌رمووى: چیه كه‌سانێك وایان وتووه، به‌ڵام من هه‌ندێك رۆژ به‌رۆژوو ده‌بم و هه‌ندێكیش به‌رۆژوو نابم، وه هه‌ندێك له‌شه‌و ده‌خه‌وم و هه‌ندێكى شه‌ونوێژ ده‌كه‌م، وه گۆشتیش ده‌خۆم و ژنیش ده‌هێنم، وه هه‌ركه‌سێك له سوننه‌ت و رێبازى من لا بدات ئه‌وه له من نیه [ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه سنووریش مه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژیش مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی بكه‌ن، نه‌خێر حه‌ڵاڵ ئه‌وه‌یه كه خوا حه‌ڵاڵی كردووه، وه حه‌رامیش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن، وه ئه‌وه‌شی كه خوا حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن و له‌سه‌ر خۆتان فراوانى ته‌سك مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵیش به گوێره‌ى پێویستیتان به‌كار بهێنن و زیادڕه‌وى تێدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٨٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن و سنووری خوا ئه‌به‌زێنن و ئه‌وه‌ی كه حه‌رامه بۆ خه‌ڵكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ى كه حه‌ڵاڵه له خه‌ڵكى حه‌رام ده‌كه‌ن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel