و هنگامیکه به آنها گفته شود: «بیایید تا رسول الله برای شما آمرزش بخواهد» سرهای خود را تکان میدهند، و آنها را میبینی که (از سخنان تو) اعراض میکنند و تکبر میورزند.
تفاسیر
درس ها
بازتاب ها
پاسخها
قیراط
مونافیقان خۆبەگەورەزانن
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ اللَّهِ لَوَّوْا رُءُوسَهُمْ ] وە كاتێك پێیان بڵێی وەرن با پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونتان بۆ بكات لە خوای گەورە ئەوان وەكو گاڵتەپێكردن و بێ پێویستبوون لە داوای لێخۆشبوون سەریان ئەجووڵێنن لە لووتبەرزیدا [ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (٥) ] وە ئەیانبینی ئەوان ڕێگری لە دینى خوا ئەكەن و پشت لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن، وە ئەوان خۆیان بەگەورە ئەزانن لەوەی كە بێنە لای پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكات لە خوای گەورە، ئەم ئایەتانە لەسەر (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) ى گەورەی مونافیقان دابەزى كە پێیان وت: وەرە بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم با داواى لێخۆشبوونت بۆ بكات لە خواى گەورە.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel