Se invece bramate Allah e il Suo Inviato e la Dimora Ultima, [sappiate] che Allah ha preparato una ricompensa enorme per quelle di voi che fanno il bene».
Tafsir
Lezioni
Riflessi
Risposte
Qiraat
[ وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تتان ئه‌وێ واته: به‌هه‌شتان ئه‌وێ [ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] ئه‌وه به‌دڵنیایى خوای گه‌وره بۆ چاكه‌كاران له ئێوه ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی داناوه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك یه‌ك خێزانه‌كانى سه‌رپشك كرد‌و له (عائیشه)وه ده‌ستى پێكردو فه‌رمووى: ئه‌ى (عائیشه) شتێكت پێ ده‌ڵێم به‌ڵام په‌له مه‌كه له بڕیارداندا تا راوێژ به دایك و باوكت ده‌كه‌یت، (ده‌یزانى دایك و باوكى رازى نابن عائیشه واز له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنێت و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیشى پێى خۆش نه‌بوو)، (عائیشه) فه‌رمووى: له‌م شته‌دا راوێژ به‌كه‌س ناكه‌م و من خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتم ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر دڵخۆش بوو، پاشان خێزانه‌كانی تریشى هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌شتیان هه‌ڵبژاردو خۆشى ژیانى دونیایان ڕه‌ت كرده‌وه، كه نۆ خێزانى هه‌بوو كه: (عائیشه‌و حه‌فصه‌و ئوم حه‌بیبه‌و سه‌وده‌و ئوم سه‌له‌مه‌و صه‌فیه‌و مه‌یمونه‌و زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش و جوه‌یرییه) بوون.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel