Abbiamo salvato lui e coloro che erano con lui, per Nostra misericordia e cancellato anche le tracce di coloro che smentivano i Nostri segni e non credevano.
Tafsir
Lezioni
Riflessi
Risposte
Qiraat
[ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: هود پێغه‌مبه‌رو- صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و میهره‌بانی خۆمان [ وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه دوای ئه‌و كه‌سانه‌مان بڕی و ڕیشه‌كێشمان كردن و كۆتاییمان پێ هێنان كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌زانی، خوای گه‌وره با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێزی زۆر ساردى نارد كه شاریانی هه‌مووی وێران و كاول كرد وه به‌ردی هه‌ڵئه‌گرت و ئه‌یكێشا پیایاندا به بایه‌كی زۆر سه‌خت كه حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه بوو هه‌ڵی ئه‌گرتن و به‌رزی ئه‌كردنه‌وه‌و ده‌یدان به زه‌ویدا تا هه‌مووی كوشتن [ وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٧٢) ] وه ئه‌مانه ئیمانیان نه‌هێنا بۆیه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel