Fra di loro vi è chi dice: «Dispensami dalla lotta, non mettermi alla prova» 1 . Che? Non sono già stati messi alla prova? In verità l’Inferno circonderà i miscredenti.
Tafsir
Lezioni
Riflessi
Risposte
Qiraat
[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ ائْذَنْ لِي وَلَا تَفْتِنِّي ] وه له‌ناو مونافیقانیشدا كه‌سى وا هه‌یه به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌ڵێ: ئیزنم بده با نه‌یه‌م له‌گه‌ڵتاندا بۆ جیهادو تووشی فیتنه‌م مه‌كه، كاتێك كه چوون بۆ غه‌زای ته‌بووك یه‌كێكیان كه (جه‌ددى كوڕى قه‌یس) بوو وتی: من ئه‌گه‌ر ئافره‌تی ڕۆمه‌كان ببینم ئافره‌تیان زۆر جوانه خۆم بۆ ناگیرێ و تووشی فیتنه ئه‌بم بۆیه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیزنم بده با نه‌یه‌م [ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئایا نازانن ئه‌وان خۆیان كه‌وتوونه‌ته ناو فیتنه‌وه‌و له‌ناو فیتنه‌دا ڕۆچوونه ئه‌م عوزره پووچه‌ڵه چیه ئه‌یهێننه‌وه [ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ (٤٩) ] وه دۆزه‌خیش ده‌وری كافرانی داوه‌و شوێنى ده‌رباز بوونیان نیه‌و خوای گه‌وره هه‌موویان له دۆزه‌خدا كۆ ده‌كاته‌وه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel