Log masuk
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
Log masuk
Log masuk
At-Takaathur
1
102:1
الهاكم التكاثر ١
أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ١
أَلۡهَىٰكُمُ
ٱلتَّكَاثُرُ
١
Kamu telah dilalaikan (daripada mengerjakan amal bakti) oleh perbuatan berlumba-lumba untuk mendapat dengan sebanyak-banyaknya (harta benda, anak-pinak pangkat dan pengaruh), -
Tafsir
Pelajaran
Renungan
Jawapan
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سوورەتی (تەكاثور) (واتە: زۆر پەیدا كردن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەكاثور) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەكاثور) (٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەكاثور) زنجیرەى سەدو دووەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەكاثور) لە دواى سورەتى (كەوسەر)ەوە دابەزیوە. ٥- (عبداللەی كوڕی شوخەیر) (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: گەیشتمە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سوورەتی (أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ)ی ئەخوێندو ئەیفەرموو: (ئادەمیزاد ئەڵێت: ماڵەكەم ماڵەكەم یان سەروەت و سامانەكەم، ئایا تۆ هیچ ماڵێكت هەیە تەنها ئەوە نەبێ كە خواردت و لەناوچوو یان لەبەرت كردو جل و بەرگەكەت ڕزا یان ئەوەی كردت بە سەدەقەو خێرو ئەوەت لە پێش خۆتەوە ناردووە)، واتە: ماڵ و سەروەت و سامان هەمووى لەناو ئەچێ، بەڵام ئەوەی كە مرۆڤ ئەیكات بە خێرو سەدەقە تەنها ئەوەی بۆ ئەمێنێتەوەو لە پێش خۆیەوە ناردوویەتی بۆ قیامەتی . تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زیاتر باسى سەرقاڵ بوونى مرۆڤەكان دەكات بە دونیاوەو بێئاگاییان لە پەرستنى خواى گەورە تا ئەو كاتەى لە ناكاو مردن یەخەیان دەگرێت، وە كۆتایی سورەتەكەیش باسى ئەو ئازارو ناڕەحەتییانە دەكات كە توشى دێن لە دوارۆژدا. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (١)
] خوای گەورە ئەفەرمووێ: خۆشەویستی و نازو نیعمەت و ڕازاوەیی و ژیانی دونیاو گەڕان بەدوای دونیاو سەروەت و سامان و ماڵ و منداڵدا سەرقاڵى كردوون لەوەی كە هەوڵ بۆ قیامەت بدەن و عیبادەتی خوای گەورە بكەن، كە نابێ وابێ.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close