Log masuk
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
Log masuk
Log masuk
Al-'Asr
3
103:3
الا الذين امنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ٣
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْحَقِّ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ ٣
إِلَّا
ٱلَّذِينَ
ءَامَنُواْ
وَعَمِلُواْ
ٱلصَّٰلِحَٰتِ
وَتَوَاصَوۡاْ
بِٱلۡحَقِّ
وَتَوَاصَوۡاْ
بِٱلصَّبۡرِ
٣
Kecuali orang-orang yang beriman dan beramal soleh, dan mereka pula berpesan-pesan dengan kebenaran serta berpesan-pesan dengan sabar.
Tafsir
Pelajaran
Renungan
Jawapan
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
مەرجەكانى سەربەرزى و سەرفرازى [
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا
] تەنها كەسانێك نەبێ كە جیاكراونەتەوەو لە زەرەرمەندیدا نین بەڵكو ئەمانە براوەو سەربەرزو سەرفرازن لە دونیاو قیامەتدا ئەوانەی كە ئیمانیان هێناوەو بە تاك و تەنها خوای گەورەیان پەرستووەو یەكخواپەرست بوونەو شەریكیان بۆ خوای گەورە بڕیار نەداوە [
وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ
] وە كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەی چاكیش ئەوەیە كە لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بێت و بیدعە نەبێ, وە نیەتیشت بەتەنها بۆ خوای گەورە بێت و مەبەستت ڕیاو ڕووبینی نەبێت) [
وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ
] وە ئامۆژگاری یەكتری بكەن بە حەق، كە حەقیش بریتییە لە جێبەجێ كردنی گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، وە وازهێنان لەو شتانەی كە خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم حەرامیان كردووە, یاخود ئیمان هێنان بەخواو تەوحیدی خوای گەورە ئەمە حەقە, هەموو ئەو شتانەی كە خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم باسیان كردووەو فەرمانیان پێ كردووە ئەمە حەقە، ئەمانیش ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بەوەی كە ئەو حەقە بگەیەنن [
وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (٣)
] وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن كە ئارام بگرن لەسەر گوێڕایەڵى كردنى خواو پێغەمبەرەكەى صلى الله علیه وسلم ، وە ئارام گرتن لەسەر تاوان و سەرپێچی كە مرۆڤ خۆی لێ دوور بگرێ، وە ئارام گرتن لەسەر بەڵاو موسیبەتە بەئێش و ئازارەكان كە مرۆڤ تووشی ئەبێ, یاخود هەر كەسێك ئەو حەقە كە دینی خوای گەورەیە بیگەیەنێ لە پێناویدا تووشی ئازارو ئەشكەنجە ئەبێ وەكو پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم صەحابەكان تووشی بوونە ئەبێ ئەمانیش ئارام بگرن لە كاتێكدا ڕووبەڕووی ئێش و ئازارو ئەشكەنجەو كوشتن و دەربەدەر كردن ئەبنەوە لە پێناو دینەكەی خوای گەورە، وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن كە سەبرو ئارام بگرن لەسەر هەموو ئەو شتانە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (عەسر) والحمد لله.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close