Dan mereka bertanya kepadamu (wahai Muhammad), mengenai Zulkarnain. Katakanlah: "Aku akan bacakan kepada kamu (wahyu dari Allah yang menerangkan) sedikit tentang perihalnya":
Tafsir
Pelajaran
Renungan
Jawapan
Qiraat
{به‌سه‌رهاتى (ذو القرنين)}
[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كافرانى مه‌ككه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی (ذي القرنين)، كه پیاوچاكێك بووه، بۆیه پێی وتراوه: (ذو القرنين) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بان سه‌ری شوێنی دوو شاخ هه‌بووه، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه موڵكی ڕۆم و فارسی به‌ده‌ست بووه‌و هه‌ردووكی گرتووه، یاخود وتراوه: له خۆرهه‌ڵاته‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ هه‌ڵدێت، وه له خۆرئاوایشه‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ ئاوا ئه‌بێت، گه‌یشتووه به هه‌ردوو شاخه‌كه [ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا (٨٣) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیاری (ذي القرنين)ت لێ ئه‌كه‌ن تۆ پێیان بڵێ: ئێستا شتێكتان له به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌گێڕمه‌وه .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel