Log masuk
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
Log masuk
Log masuk
Al-Fat-h
1
48:1
انا فتحنا لك فتحا مبينا ١
إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا ١
إِنَّا
فَتَحۡنَا
لَكَ
فَتۡحٗا
مُّبِينٗا
١
Sesungguhnya Kami telah membuka bagi perjuanganmu (wahai Muhammad) satu jalan kemenangan yang jelas nyata,
Tafsir
Pelajaran
Renungan
Jawapan
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سووره‌تی (فه‌تح) (واته: ئازاد كردن و رزگار كردن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه له كاتى گه‌ڕانه‌وه له حوده‌یبیه له‌مانگى (ذي القعدة) ساڵى (٦)ى كۆچى دابه‌زى، (٢٩) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبییه} [
إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا (١)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- ئێمه سه‌ركه‌وتن و فه‌تحمان بۆ تۆ كردووه سه‌ركه‌وتن و فه‌تحێكی زۆر ئاشكرا، كه مه‌به‌ست پێی فه‌تحی (مه‌ككه) نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی صوڵح و ڕێكه‌وتننامه‌ی (حوده‌یبیه)یه كه له ساڵی شه‌شی كۆچی‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- له (حوده‌یبیه) له‌گه‌ڵ كافرانی قوڕه‌یشدا كردی كه نابێت ئه‌م ساڵ موسڵمانان بچنه مه‌ككه‌وه‌و عومره بكه‌ن، ئیمامى عومه‌ر هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- وتى: ئایا ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین و ئه‌وان له‌سه‌ر باتڵن!؟ ئایا كوژراوانى ئێمه له‌به‌هه‌شتدا نین و كوژراوانى ئه‌وان له دۆزه‌خدا نین!؟ پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووى: (به‌ڵێ)، وتى: ئه‌ى ئیتر بۆچى سازش له دینه‌كه‌مان بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه‌و هێشتا خواى گه‌وره بڕیارى له نێوانماندا نه‌داوه!؟ پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووى: (ئه‌ى كوڕى خه‌تتاب من پێغه‌مبه‌رى خوام و هه‌رگیز خواى گه‌وره ده‌ستبه‌ردارم نابێت و نامفه‌وتێنێت) ئیمامى عومه‌ر به توڕه‌یی گه‌ڕایه‌وه‌و خۆى بۆ نه‌گیراو تا چوو بۆ لاى ئیمامى ئه‌بو به‌كرو وتى: ئه‌ى ئه‌بو به‌كر ئایا ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین و ئه‌وان له‌سه‌ر باتڵ نین!؟ ئیمامى ئه‌بو به‌كر هه‌مان وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌ری خواى -
صلی الله علیه وسلم
- دایه‌وه، وه سوره‌تى فه‌تح دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ناردى به شوێن ئیمامى عومه‌رداو بۆى خوێنده‌وه، ئه‌ویش وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئایا فه‌تحه؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ، ئه‌میش پێى دڵخۆش بوو، بۆیه پێی وتراوه: فه‌تح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافران تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بوون و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆریان موسڵمان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گوێیان له موسڵمانان ئه‌بوو، وه پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ده‌رباره‌ى ئه‌م سووره‌ته ده‌فه‌رمێت: (سووره‌تێكم به‌سه‌ردا دابه‌زیووه له دونیا‌و هه‌رچى له دونیادا هه‌یه خۆشه‌ویستتره له‌لام).
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close