Log masuk
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
🚀 Sertai Cabaran Ramadan kami!
Ketahui lebih lanjut
Log masuk
Log masuk
Al-Lail
7
92:7
فسنيسره لليسرى ٧
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْيُسْرَىٰ ٧
فَسَنُيَسِّرُهُۥ
لِلۡيُسۡرَىٰ
٧
Maka sesungguhnya Kami akan memberikannya kemudahan untuk mendapat kesenangan (Syurga).
Tafsir
Pelajaran
Renungan
Jawapan
Qiraat
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
ئاسانكردنى رێگاى بەهەشت [
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى (٧)
] ئەوە ئێمەیش كاری چاكەو خێری بۆ ئاسان ئەكەین، واتە: هەر كەسێك ببەخشێ و تەقوای خوای گەورە بكات و باوەڕی بەو شتانە هەبێ ئەوە ئێمەش كردەوەی چاك و عیبادەت و خواپەرستی و خواناسی و چاكەی بۆ ئاسان ئەكەین, یاخود (فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى) ڕێگای بەهەشت و چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان ئەكەین، یاخود وتراوە: پاداشتی چاكە ئەوەیە كە خوای گەورە یارمەتیت ئەدات لە دوای چاكە چاكە بكەی، هەروەكو چۆن یەكێك لە سزاكانی خراپە ئەوەیە كە لە دوای خراپە خراپەی تری بەدوادا دێت و مرۆڤ ڕائەكێشێ بۆ خراپەی تر ئەوە خۆی لە خۆیدا سزای خوای گەورەیە بۆی, ئەم ئایەتانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزیوە (خوای گەورە لێی ڕازی بێ) كە لەسەرەتای ئیسلامدا ئەو باوەڕدارانەی كە كۆیلە بوونەو لە ژێر دەستی كافراندا بوونە (ئەبوبەكری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێ) ئەیكڕین و لە پێناو خوای گەورە ئازادی ئەكردن بەتایبەتی ژن و پیرەژن و بەساڵاچوانی ئەكڕی و ئازادی ئەكردن لە پێناو خوای گەورە, تا باوكی ئەیووت: ئەی ئەبوبەكر ئەگەر تۆ هەر كۆیلەش ئازاد ئەكەی كۆیلەی بەهێز ئازاد بكە بۆ ئەوەی بەرگریت لێ بكەن و لە ئیش و كاردا یارمەتیت بدەن, ئەیفەرموو: ئەی باوكە من مەبەستم ڕەزامەندی خوای گەورەیە, خوای گەورە ئەو ئایەتانەی لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزاندووە (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت).
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close