Ainda que lhes enviássemos os anjos, os mortos lhes falassem e congregássemos ante seus olhos toda a criação, nuncacreriam, a menos que a Deus aprouvesse; porém, na maioria, são insipientes.
Tafsirs
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
[ وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ ] ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌لائیكه‌تیان بۆ داببه‌زێنین تا به‌چاوی خۆیان مه‌لائیكه‌تی خوای گه‌وره ببینن و هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بداتآ [ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى ] وه مردوویان بۆ زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و خۆیان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ئه‌وانیش هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بده‌نێ [ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا ] وه له‌و شتانه‌ی كه داوای ئه‌كه‌ن هه‌موو شتێكیان بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه رووبه‌ڕووی خۆیان، یان ئومه‌تان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ بێن و هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بده‌نێ [ مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئه‌مانه ئیمان ناهێنن مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ویستی لێ بێت بۆیه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بایه‌خیان پێ مه‌ده وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وه‌ی كه ئیمان ناهێنن [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (١١١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان جاهیل و نه‌زانن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel