Perguntar-te-ão sobre os espólios. Dize: Os espólios pertencem a Deus e ao Mensageiro. Temei, pois, a Deus, e resolveifraternalmente as vossa querelas; obedecei a Deus e ao Seu Mensageiro, se sois fiéis.
Tafsirs
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
سووره‌تی (ئه‌نفال)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٥) ئایه‌ته
(ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت له (به‌در) دابه‌زى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، (ئه‌نفال) واته: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵانه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێت [ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێ ئه‌مه خوای گه‌وره بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به فه‌رمانی خوای گه‌وره بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌دات [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ] ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن، دوای غه‌زای به‌در ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی كه موسڵمانان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوایان دابوو - صلى الله عليه وسلم - ده‌یانپاراست، وه كۆمه‌ڵێكیش دوای كافران كه‌وتن و ڕاویاننان، كۆمه‌ڵێكیش غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه ئه‌وانه‌ی غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه وتیان: ئه‌مه ته‌نها بۆ ئێمه‌یه ئێمه كۆمان كردۆته‌وه، ئه‌وانی تر وتیان: نه‌خێر ئێمه‌ش دوایان كه‌وتین ئێمه ڕاومان نان، ئه‌وانی تریش وتیان: ئێمه پێغه‌مبه‌ری خوامان پاراست - صلى الله عليه وسلم - هه‌موومان به‌شدارین تیایدا، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه (سه‌عدى كوڕى مالك) ده‌فه‌رمێت: له غه‌زاى به‌در شمشێرێكم ده‌ست كه‌وت هێنام بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وتم پێمى ببه‌خشه، ئه‌ویش فه‌رمووى: بیكه‌ره‌وه شوێنى خۆى نه هی منه نه هی تۆیه، دووجار واى فه‌رموو، وتم له‌وانه‌یه ئه‌م شمشێره بدرێت به كه‌سێك وه‌كو من شه‌ڕى پێ نه‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هات بۆ لام و فه‌رمووى: پێشتر وام وت به‌ڵام ئێستا موڵكى منه‌و بۆ تۆ، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بڕیار ئه‌ده‌ن كه ئه‌و غه‌نیمه‌تانه بۆ كێیه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌شداریان كردووه بۆ هه‌موویانه‌و له نێوان هه‌موویاندا دابه‌ش كرا، ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١) ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن، غه‌نیمه‌ت یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بۆ خۆى و ئوممه‌ته‌كه‌ى حه‌ڵاڵ كراوه و بۆ ئوممه‌ته‌كانى تر حه‌ڵاڵ نه‌بووه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel