Não é dado a profeta algum fazer cativos, antes de lhes haver subjugado inteiramente a região. Vós (fiéis), ambicionais ofútil da vida terrena; em troca, Deus quer para vós a bem-aventurança do outro mundo, porque Deus é Poderoso, Prudentíssimo.
Tafsirs
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
[ مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ] له غه‌زاى به‌دردا پیاوێكى ئه‌نصارى (ئیمامى عه‌بباسى) به دیل گرت و ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌یكوژین ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مشه‌و له‌به‌ر (عه‌بباس)ى مامم خه‌وم لێنه‌كه‌وتووه چونكه ئه‌نصارییه‌كان ده‌ڵێن ده‌یكوژین، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بڕۆم بۆ لاى ئه‌نصارییه‌كان؟ فه‌رمووى به‌ڵێ، چوو بۆ لایان و پێى فه‌رموون: (عه‌بباس) ئازاد بكه‌ن، وتیان نا سوێند به خوا ئازادى ناكه‌ین، فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌م شته رازى بێت؟ وتیان ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رازییه بیبه، (ئیمامى عومه‌ر) (ئیمامى عه‌بباس)ى هێناو پێى فه‌رموو: (ئه‌ى عه‌بباس) موسڵمان به سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تۆ موسڵمان بیت له لام خۆشتره له‌وه‌ى كه (خه‌تتاب)ى باوكم موسڵمان بێت، چونكه ده‌زانم پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێى خۆشه تۆ موسڵمان بیت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - راوێژى به (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) كرد سه‌باره‌ت به دیله‌كان، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) فه‌رمووى: هۆزو عه‌شیره‌تى خۆتن ئازادیان بكه، وه راوێژى به (ئیمامى عومه‌ر) كرد، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بیانكوژه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئازادی كردن به به‌رامبه‌ر، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: نابێ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌سیرو دیلی هه‌بێ تا خوێنیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رش و بڵاویان بكاته‌وه‌و لێى بترسێن، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گه‌یشت به (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: نزیك بوو به هۆى وه‌رنه‌گرتنى بۆچوونى تۆوه توشى به‌ڵا بین [ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا ] ئێوه پاداشتی دونیاتان ئه‌وێ به‌وه‌ی كه به به‌رامبه‌ر به‌ریان بده‌ن [ وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ ئێوه ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌تتان ده‌ستبكه‌وێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel