ลงชื่อเข้าใช้
🚀 เข้าร่วมกิจกรรมท้าทายเดือนรอมฎอนของเรา!
เรียนรู้เพิ่มเติม
🚀 เข้าร่วมกิจกรรมท้าทายเดือนรอมฎอนของเรา!
เรียนรู้เพิ่มเติม
ลงชื่อเข้าใช้
ลงชื่อเข้าใช้
Al-Qamar
1
54:1
اقتربت الساعة وانشق القمر ١
ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ ١
ٱقۡتَرَبَتِ
ٱلسَّاعَةُ
وَٱنشَقَّ
ٱلۡقَمَرُ
١
[1] วันกิยามะฮ์ ได้ใกล้เข้ามาแล้ว และดวงจันทร์ได้แยกออก
ตัฟซีร
บทเรียน
ภาพสะท้อน
คำตอบ
กิรอต
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سوورەتی (قەمەر) (واتە: مانگ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (قەمەر) سورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (٤٤-٤٦) نەبێت كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (قەمەر) (٥٥) ئایەتە. ٣- سورەتى (قەمەر) زنجیرەى پەنجاو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (قەمەر) لە دواى سورەتى (طەڵاق) دابەزیوە. ٥- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە نوێژى چەژنەكاندا سوورەتى (قاف) و (قەمەر) ى دەخوێند تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەكانى سورەتى (قەمەر) هەر لەسەرەتاى سورەتەكەوە تا كۆتایی سورەتەكە بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ، وە تەورەرەكانیشی بە شێوازێكى توندو ترسێنەرو هەڕەشە ئامێزو وریاكردنەوەو ئاگاداركردنەوە دەخاتە روو لە بەرامبەر كافرو بێ باوەڕو موشریكەكاندا، ئەمانەو لەگەڵ خستنەڕووى چەندین دیمەن و شێوازى عەزاب و سزاى خواى گەورە بۆ كافرو بێ باوەڕان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەت بوونى مانگ [
اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ (١)
] قیامەت نزیك بۆتەوەو مانگیش لەت بوو, كاتێك كە كافران لە مەككە داوایان لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم موعجیزەیەكیان نیشان بدات، پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وسلم ئاماژەی بۆ مانگ كرد تا بە چاوی خۆیان بینیان مانگ بوو بە دوو لەتەوە, وە ئەشكەوتی (حیڕا) لە نێوانیدا دەركەوت بەشێكی لە سەرووی شاخەكەوە دەركەوت و بەشەكەی تریشی لە خوارتر, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شایەت بن، وە خواى گەورە ئەم دوو ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close