ลงชื่อเข้าใช้
🚀 เข้าร่วมกิจกรรมท้าทายเดือนรอมฎอนของเรา!
เรียนรู้เพิ่มเติม
🚀 เข้าร่วมกิจกรรมท้าทายเดือนรอมฎอนของเรา!
เรียนรู้เพิ่มเติม
ลงชื่อเข้าใช้
ลงชื่อเข้าใช้
Al-'Alaq
1
96:1
اقرا باسم ربك الذي خلق ١
ٱقْرَأْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلَّذِى خَلَقَ ١
ٱقۡرَأۡ
بِٱسۡمِ
رَبِّكَ
ٱلَّذِي
خَلَقَ
١
[1] จงอ่านด้วยพระนามแห่งพระเจ้าของเจ้าผู้ทรงบังเกิด
ตัฟซีร
บทเรียน
ภาพสะท้อน
คำตอบ
กิรอต
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سووره‌تی (عه‌له‌ق) (واته: دڵۆپه خوێنێكى مه‌یوو) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته {یه‌كه‌م سووره‌ت كه له قورئانى پیرۆز دابه‌زى} ئه‌مه یه‌كه‌م سووره‌ته هاتۆته خواره‌وه له قورئانی پیرۆز، وه پێنج ئایه‌تی سه‌ره‌تا له ئه‌شكه‌وتى (حیرا‌ء) دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- سه‌ره‌تا خه‌وی ده‌بینی وه خه‌وه‌كانی هه‌مووی ئه‌هاته جێ و خه‌وی ڕاستبوو، پاشان پێی خۆش‌بوو بچێته ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء ) له‌وێ ئه‌مایه‌وه بۆ عیباده‌ت، ڕۆژێك له‌وێ بوو جبریل هات و پێی فه‌رموو، بخوێنه، ئه‌میش وتی: من خوێنده‌وار نیم، تا پێغه‌مبه‌ری خوای -
صلی الله علیه وسلم
- گوشییه خۆیه‌وه تا ماندووی كرد پاشان به‌ریدا سێ جار هه‌ر ئه‌یفه‌رموو: بخوێنه ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: من خوێنده‌وار نیم، دوای ئه‌وه له سێیه‌م جاردا پێی فه‌رموو: (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) تا (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) ئه‌مه سه‌ره‌تا ئه‌م پێنج ئایه‌ته هاته خواره‌وه، واته: یه‌كه‌م ئایه‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه ئه‌م پێنج ئایه‌ته‌یه، پاشان هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ لای خه‌دیجه (خوای لێ ڕازی بێ) ترسا‌و فه‌رمووی: دامپۆشن، دایان پۆشی تا ترسه‌كه‌ی نه‌ما پاشان بردی بۆ لای (وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل) كه كه‌سێك بوو له‌سه‌ر دینی پاكی عیسا بوو -
صلی الله علیه وسلم
- وه بۆى گێڕایه‌وه، ئه‌ویش پێی وت: ئه‌مه ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌یه كه بۆ لای موسایش -
صلی الله علیه وسلم
- هاتووه وه‌حی بۆ هێناوه تۆیش بوویته به پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ، خۆزگه من گه‌نج و به‌هێز بوومایه كاتێك كه قه‌ومه‌كه‌ت ده‌رتئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتم بخستایه، فه‌رمووی: ئایا قه‌ومه‌كه‌م ده‌رم ئه‌كه‌ن؟ وتی: به‌ڵێ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه وه‌كو تۆ دینی هێنابێ ئیلا قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه، زۆری نه‌خایاند وه‌حی ماوه‌یه‌ك پچڕا‌و (وه‌ره‌قه)یش وه‌فاتی كرد بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {گرنگى و بایه‌خى خوێندن} [
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (١)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بخوێنه به‌ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌ڕێزته‌وه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هه‌موو شتێكی دروست كردووه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close